نوێنەری ئێران لە UN: لە ژێر زەخت و گوشاردا دانوستان ناکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i364786-نوێنەری_ئێران_لە_un_لە_ژێر_زەخت_و_گوشاردا_دانوستان_ناکەین
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان جەختی کردەوە : تا کاتێک کە گوشارەکان لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران درێژەی هەبێ ، تاران دانوستان ناکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 01, 2019 02:56 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئێران لە UN: لە ژێر زەخت و گوشاردا دانوستان ناکەین

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان جەختی کردەوە : تا کاتێک کە گوشارەکان لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران درێژەی هەبێ ، تاران دانوستان ناکات .

مەجید تەخت رەوانچی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی ئەمریکی سی ئێن ئێن وتیشی : واشنگتۆن دەبێ لە بڕیاری هەڵەی خۆی لەمەڕ کشانەوە لە رێککەوتنی ناڤۆکی بگەڕێتەوە و ئێران لە بارودۆخی گوشار و هەڕەشەدا هەرگیز دانوستان ناکات .

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی هەنگاوی ئێران بۆ کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا لە وڵامی خاوەخاوەی لایەنەکانی بەرانبەریش گوتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنەکانی خۆی پێشێل ناکات و بە پێی بڕگەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی و بێ بەڵێنیەکانی ئوروپیەکان ، بۆی هەیە بەڵێنەکانی خۆی کەمکاتەوە .

 تەخت ڕەوانچی لە بارەی کارابوونی میکانیزمی ئاڵووێری دارایی نێوان ئوروپا و ئێرانیش گوتی : کات ڕوو لە کۆتاییە ، وەڕێخرانی میکانیزمی ئوروپیەکان زیاتر لە ساڵێک کاتی بردووە ، ئوروپا دەبێ پەلە بکات و خەرج بکات ، ئەگینا ئەم میکانیزمە بێ کەڵک دەبێ .

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان دواجار گوتی : کۆماری ئیسلامی بەدوای کێشە و بارگرژی لە ناوچەکەدا نیە بەڵام هەرگیز لە ژێر گوشاردا مل کەچ ناکات .