ته‌مووز 18, 2019 09:35 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران لەگەڵ تیرۆریستان دانوستان ناکات

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای بە تیرۆریستی ناوبردنی سیاسەتی بایکۆتی کۆشکی سپی دژی جەماوەری ئێران، وتی: ئێران لەگەڵ تیرۆریستان دانوستان ناکات.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران لە نیۆیۆرک وتی: ئەمریکا بە شەڕی ئابووریی دژی ئێرانەوە تێوە گلاوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەو شەڕە ئابوورییەی کە داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە شانازییەوە باسی دەکات، سێرەی بۆ شارومەندان گرتووە.

زەریف بە دەربڕینی ئەمەی کە شەڕی ئابووریی ئەمریکا لەشکریان و کاربەدەستانی ئێرانی نەکردووەتە ئامانج، بەڵکو سێرەی بۆ شارومەندانی ئاسایی گرتووە، وتیشی: دیارە ئەم هەنگاوە تیرۆریستییە،چونکو تیرۆریزمیش سێرە بۆ خەڵکی ئاسایی دەگرێت هەتا سیاسەتەکانی خۆی بباتە پێشەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: وەرگێڕانی تیرۆریزم لە ڕووی مافەوانییەوە ئەمەیە کە بە کرداری ملهوڕانە هەوڵ بدەن سیاسەتەکانی وڵاتێک بگۆڕن یان خەڵکەکەی ناچار بکەن کە بە سیاسەتەکانیاندا بچنەوە.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار و هەڕەشەو گوڕەشە هەوڵ دەدات هەتا ئێران بەرەو مێزی وتووێژەکان ڕابکێشێت، بەڵام ئێران بە ئەوپەڕی خۆڕاگرییەوە ئەم سیاسەتانەی ئەمریکای تووشی شکست کردووە.

سەرپەیڤ