ته‌مووز 23, 2019 19:14 Asia/Tehran
  • زەریف: دەستبەسەراگرتنی نەوتهەڵگرە ئێرانیەکە جۆرێک چەتەگەریی دەریاقانی و بەفەرمانی ئەمریکا بوو

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دەستبەسەرداگرتنی نەوتهەڵگرە ئێرانیەکە جۆرێک چەتەگەریی دەریاڤانی بوو کە بەفەرمانی ئەمریکا بەڕێوە چوو .

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی سێ شەممە لەپەیامێکی توئیتەریدا وێڕای پیرۆزبایی لە "بۆریس جانسۆن" بۆ بەدەستەوەگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیریی ئینگلیز، وتی: تاران لەهەوڵی بەرەوڕووبوونەوەدا نییە، بەڵام لە کەنداوی فارس ١٥٠٠ مایل کەنارئاوی هەیەو دەیپارێزێ.

بۆریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی پێشووی ئینگلیز رۆژی سێ شەممە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.

هێزی دەریایی ئینگلیز، پێنجی ژوولای٢٠١٩ نەوتهەڵگرێکی ئێرانی لەناوچەی جەبەل تارق ڕاگرت، بەو بیانووە کە بایکۆتەکانی یەکێتی ئوروپا لەدژ سوریای پێشێل کردووە.

هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیش ١٩ی ژوولای لەسەر داوای ڕێکخراوی بەندەرەکان وکاروباری گەمییەوانیی پارێزگای هورموزگان(باشوری ئێران) ، نەوتهەڵگرێکی ئینگلیزی بەناوی "ستێنا ئیمپێرۆ"ی لەبەر کوژاندنەوەی سیستەمی دۆزەرەوەی دۆخ و نەهێشتنی پاشەڕۆی نەوتی لە گەرووی هورموز ڕاگرت.

 

سەرپەیڤ