ئاب 01, 2019 16:47 Asia/Tehran
  •  بەیاننامەی سپای  پاسداران و ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران  لەمەڕ پشتگری لە زەریف

سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی و ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە وەزیری دەرەوەی ئێران بەرامبەر بایکۆتەکانی ئەمریکا پشتگرییان کردووە.

 سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەک دا بە گاڵتە جار زانینی کردەوەی نایاسایی ئەمریکا لە مەڕ دانانی ناوی "موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە لیستەی بایکۆتکردنەکانی ڤاشنگتۆن، کردەوەی نایاسایی ئەمریکای درێژە دان بە ستراتژیای بەناو گوشاری لانیسەر بە سەر ئێران زانی و رایگەیاند: ئەمریکاییەکان جارێکی تر قەلس وتوورەبوونی خۆیان لە وتوویژی ئیلهام بەخش و دژە ئێستکباری شۆرشی ئیسلامی نیشان داوە. 

ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە شەرمەزار کردنیی کردەوەی ئەمریکا.ڕایگەیاند: ئەمریکا بە قسەی خۆی بۆ خستنە ژێر گوشاری زیاتری کۆماری ئیسلامی و قەرەبوو کردنەوەی شکستە بەردەوامەکانی لە جیهان و ناوچە، وەزیری دەرەوەی ئێرانی لە لیستەی بایکۆتەکانی خۆی داناوە.

 ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە باسکردنیی  ئەمەی کردەوە ئاژاوەگێرانەکانی ئەمریکا ئاکامێکی جگە لە شکست  نییە، بەڕاشکاوی گوتی: نەیاریەتیی وڵاتانی ئەورووپایی و ناوچە لەگەڵ  بەدی هێنانی هاوپەیمانی دەریایی لە گەرووی هۆرمۆز و کەنداوی فارس، سەرانی کۆشکی سپی قەلس و توورە کردووە.

ئیسحاق جیهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران کردەوەی دوژمنکارانەی وەزارەتی خەزنە داری ئەمریکا لەمەر بایکۆت کردنیی"موحەممەد جەواد زەریف"ـی بە نیشانەی داماوی و قرەخوازی و بێ لۆژیکی دەستەڵاتێکی زۆر بێژ وەسف کرد.  وەزارەتی خەزنە داری ئەمریکا،بەیانی پێنجشەممە ناوی وەزیری دەرەوی ئێرانی لە لیستەی کەسانی بایکۆت کراوەی خۆی داناوە. ئەم کردەوەی وەزارەتی خەزنە داری ئەمریکا دوای سەفەری ئەمدواییەی زەریف بۆ ئەمریکا و وتووێژەکانیی لەگەڵ ژمارێکی زۆر لە میدیا ئەمریکاییەکان گیردراوە.

سەرپەیڤ