ئاب 04, 2019 18:12 Asia/Tehran
  •  ڕوبەیعی : بایکوتی زەریف  پەلامار بۆ سەر دەوڵەت و نەتەوەی  ئێرانە

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی : پەلاماری بێ وێنە و بایکوتی گەمژانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە پەلامار بۆسەر بنەماکانی دەوڵەت و نەتەوەی ئێرانە .

وەزارەتی خەزانە داری  ئەمریکا  لە درێژەی   ڕەفتاری  نائاوەزمەندانەی  ئەو  دەوڵەتە بە بایکوت کردن ؛ سەرلە بەیانی  پێنجشەمە   ناوی  وەزیری  دەرەوەی  ئێرانی  خستە ناو پێڕستی کەسانی بایکوت کراو . عەلی ڕوبەیعی  وتەبێژی  دەوڵەتی   ئێران ڕۆژی  یەکشەمە  لە دانیشتنە هەواڵێکدا بە وتنی ئەوەی کە  بایکوتی موحەمەد جەواد زەریف  وەزیری  دەرەوەی  ئێران پەلاماربۆ سەر کەسێک  نیە  وتیشی :  ئەو کارەی  ئەمریکا جگە  لەئەوەی کە  بە پێچەوانەی  هەموو  ڕەوتە  دیپلوماتیکەکانە  ڕووداوێکی  بێ وێنە  لە  مێژووی  دیپلوماسی  جیهان  دێتە  حیساب . ڕوبەیعی  وێڕای  ئاماژە  بە  لاگریەکانی  کاربەدەستانی  لەشکەری  و ناوخۆی   ئێران  لە  زەریف  وتیشی :  ئەو کارەی  ئەمریکا  یەکدەنگی  و یەکگرتوویی  ئێرانیەکانی  توندتر  کردووەتەوە و کاردانەوەی  نەرێنی کۆمەڵگای جیهانی  بە دواوە بووە .  وتەبێژی  دەوڵەتی  ئێران   هەروەها  بە وتنی ئەوەی کە  کۆماری  ئیسلامی  ئێران   هیچکات   لاواز نابێت  وتیشی :  زۆرێک  لە وڵاتان پەیڕەویان نەکردووە لە بایکوتەکانی   ئەمریکا دژی  ئێران کە  ئەو  پرسە بووەتە  هۆی تەریک  کەوتنەوەی  جیهانی  ئەمریکا . ڕوبەیعی  بە  وتنی  ئەوەی  کە  کوشکی سپی  ماڵی پووشاڵیە  وتی :  ئێران   نابێتە  یەخسیری پرسە کانی  هەڵبژرادنی  ئەمریکایی . وتەبێژی  دەوڵەتی  ئێران هەروەها بە پێشوازی لە پەرەی هاوکاری  ئێران لە گەڵ دراوسێیەکان  وتی : کۆماری ئیسلامی  ئێران عەرەبسستان  و ئیمارات  لە ئەمریکا  جیا دەزانێ .

سەرپەیڤ