زەریف : دەسبەسەرداگرتنی نەوتهەڵگرە ئێرانیەکە نایاسایی بوو
وەزیری دەرەوەی ئێران بە بڵاوکردنەوەی دوو نامەی باڵوێزخانەی تاران لە لەندەن بۆ وەزاڕەتی دەرەوەی بەریتانیا ، بانگەشەی حکومەتی ئەم وڵاتەی لە بارەی پێشێلکردنی یاساکانی بایکۆتەکانی یەکیەتی ئوروپا لە لایەن نەوتهەڵگری ئێرانیی رەتکردەوە .
محەممەد جەواد زەریف شەوی رابردوو لەسەر توویتەر نووسی : باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەن بە ئاگاداریی وەزاڕەتی دەرەوە ی ئینگلیسی گەیاند کە بایکۆتەکانی یەکیەتی ئوروپا ئێران ناگرنەوە .
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بە بەیاننامەی وەزاڕەتی دەرەوەی بەریتانیا بۆ داکۆکی لە بایکۆتەکانی یەکیەتی ئوروپا جەختی کردەوە : هیچ شتێک نەگۆڕاوە و راگرتنی نەوتهەڵگری گریس - یەک سەتی سەت نایاسایی بووە .
وەزاڕەتی دەرەوەی بەریتانیا بە دوای ئازاد کرانی نەوتهەڵگری راگیراو لە جەبەل تاریق ، بانگەشەی ئەوەی کرد ، ئێران بەڵێنی داوە ئەم گەمیە بەرەو سوریا نەچێ .
بەرلەوە ، محەمەد جەواد زەریف لە کاردانەوە بە ناکامیی ئەمریکا لە رێگرتن لە ئازادکرانی گەمی گریس - یەک گوتبووی : سیساسەتەکانی دۆناڵد تڕەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا لە بردنەپێشی ترۆریسمی ئابووریی رووبەڕووی نوشوستی بووە .
پێچەوانە کەندو کۆسپ نانەوەی ئەمریکا و هەنگاوە گرژی سازکەرەکانی بەریتانیا ، دادگای باڵای ناوچەی جەبەل تاریق رۆژی پێنجشەممە دەنگی دا بە ئازاد کرانی خێرای نەوتهەڵگری گریس - 1 هەڵگری نەوتی ئێران .