زەریف :ئەمریکا بە دوای شکست پێهێنانی سیستمی جیهانیە
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : ئەمریکا خەریکی خستنە ڕوی یەکێک لە توند و تیژترین ستراتژیە یەک لایەنە و دەمارگرژەکانە کە دەتوانێ بناغەی سیستمی جیهانیی تێک بشکێنێ .
محەممە جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ هەواڵدەریی شینهوای چین وتیشی : ئێستا ئەمریکا بە یەک لایەنە خوازیی خۆی بووە بە هەڕەشەیکی جددی بۆسەر سیستمی نێودەوڵەتیی و وڵاتانی دیکە .
زەریف لە بارەی یەک لایەنەخوازیی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا وتی : حکومەتی ئێستای ئەمریکا ستراتژیای تایبەت پێوشوێن دەگرێ کە دەتوانێ بۆ وڵاتانی دیکە و تەنانەت ئەمریکیەکان مەترسیدار بێ .
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وێڕای شەرمەزار کردنی دەسوەردانی ئەمریکا لە چین وهۆنگ کۆنگ وتیشی : ئێران هەمیشە خوازیاری وتووێژ بۆ گەیشتن بە تێگەیشتنی بەرامبەرە و لەسەر ئەم باوەڕەیە دەسوەردان ناتوانێ کێشەکان یەک لا بکاتەوە .
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی چین و ژاپۆن و مالزیا ، دوێنێ هەینی گەڕایەوە تاران .