زەریف: یاساشکێنەییەکانی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەرتەسک نابێتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ڕاشاتودەی وتی: ئەورووپاییەکان دەبێ بزانن کە تینوێتی ئەمریکا بە یاسابەزێنی تەنیا بە بنپێ کردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران ناشکێ.
"محەممەد جەواد زەریف" کە بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیا سەردانی مۆسکۆی کردووە شەوی رابردوو لە وتووێژ لەگەل کەناڵی راشاتودەی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە لایەنە ئەورووپاییەکان دەبێ پێبەندی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ئەتۆمی) لەگەڵ ئێران بن وتی: ئەورووپاییەکان دەبێ بزانن کە تینی ئەمریکا بۆ یاسابەزێنی لە هەر جێگایەک و هەرکات بە قازانجی بێ تەنیا بە بنپێ کردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بەرتەسک نابێ.
زەریف بە ئاماژە بە بنپێ کرانی بەڵێن و ئەستۆگرییە نێودەوڵەتییەکان لە لایەن ئەمریکاوە لەوان لە پێوەندی لەگەڵ پەیمانی چەکی ئەتۆمی نێوانبڕ و پەیمانی گۆڕانی کەش و هەوا وتی: ئەو کردەوانەی ئەمریکا لە کۆتاییدا بە سوودی خۆیشیان نابێ.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەگەر وڵاتێک لە ڕووی خو و خدەی هەمیشەیی خۆیەوە یاساشکێنی دەکات ئەوکات ئێمە دەبینین کە یاسا وڕێسا هیچ جێگا و ڕێگایەکی نابێ و کۆمەڵگەی جیهانی تووشی ئاڵۆزی و بشێوی دەبێ.