وەزیری دەرڤەی ئێران بەرەو داکا کەوتەڕێ
ئهیلوول 03, 2019 17:46 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەکانی کۆڕبەندی وڵاتانی دەڤەری ئەقیانوسی هیند(ئایورا) بەرەو داکای پایتەختی بەنگلادش کەوتەڕێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی سێ شەممە لەسەفەر بۆ داکا ، لەگەڵ بەرپرسانی پلەبەرزی بەنگلادشی، سەبارەت بە پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پرسە ناوچەییەکانیش دیدار و وتووێژ دەکا.
نزیک بە سێ ملیارد کەس لە حەشیمەتی جیهان لە وڵاتانی ئەندامی کۆڕبەندی وڵاتانی دەڤەری ئەقیانوسی هیند(ئایۆرا) ژیان دەکەن.
زەریف حەوتەی ڕابردووش سەردانی وڵاتانی چین، ژاپۆن ومالزیای کردو لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە وتووێژ و ڕاوێژی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەدرێژەی سەفەرە دیپلۆماتیکییەکانی سەردانی جاکارتای پایتەختی ئەندۆنزیاش دەکا.