ئه‌یلوول 04, 2019 11:59 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی وردیاتی ھەنگاوی سێھەمی کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی ئێران لە داھاتوودا

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەم زووانە وردیاتی ھەنگاوی سێھەمی کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی ڕادەگەیەنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە کە بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی داکای پێتەختی بەنگلادشی کردووە، لە فڕگەی ئەم شارە سەبارەت بە ڕاپەڕاندنی ھەنگاوی سێھەمی کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی ئێران وتیشی: ئەگەر ئەورووپییەکان ھەنگاوی پێویست بۆ ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانیان ھەتا بەرلە ڕۆژی پێنج شەممە ھەڵنەگرن، ئەوا ئێران ھەنگاوی سێھەمی خۆی دەست پێ دەکات.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: ڕاپەڕاندنی ئەم ھەنگاوەش بە واتای کۆتایی ھاتنی دانوستانەکان نییە و تاران دانوستان بەردەوام دەکات و ھەرکاتێک لایەنی بەرامبەر گەڕایەوە بۆ ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی ئەوسا ئێرانیش ھەنگاوەکانی ڕادەگرێت.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند.

وڵاتانی ئەورووپاش دوای کشانەوە نایاساییەکەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ بەڵێنی ئەوەیان دا کە بە پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران ئەو ڕێککەوتنە ڕابگرن و نەھێڵن ھەڵوەشێتەوە. ئەم وڵاتانە سەرباری ڕاوەستانی سەرزارەکی و سیاسییان لە بەرامبەر ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە ڕووی ڕاپەڕاندنی ئەو بەڵێنانەی کە بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە دابوویان، کەچی ھەتا ئێستا ھیچ سەرکەوتنێکیان بەدەست نەھێناوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش وشداری داوە کە ئەگەر بێتو ئەورووپییەکان ھەروا خەمسارد بن، لە شەشەمی سپتامبەرەوە ھەنگاوی سێھەمی بۆ کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی لە مەڕ ڕێککەوتنە ناڤۆکییەکە ھەڵدەگرێت.

سەرپەیڤ