روحانی : پرسە ناوچەییەکان دەبێ لە رێگەی وتووێژەوە یەک لا ببنەوە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : پرسەکانی ناوچەکە دەبێ لە لایەن وڵاتانی ناوچەکە و لە رێگەی وتووێژەوە یەک لاببنەوە .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەر لە ئێوارەی یەکشەممە بەر لە بەجێ هێشتنی تاران و کەوتنەڕێی بەرەو ئانکارا بۆ ئامادەبوون لە جڤینی سێ قۆڵیی ئێران وروسیا و تورکیا ، وتیشی : ئامادەبوونی ئەمریکیەکان لە ناوچەکەدا نایاسایی و دەستێوەردەرانەیە و ئەوەی کە ئەمڕۆ لە ناوچەکەدا روو ئەدات و زۆر وڵاتی جیهانی بەپەرۆش کردووە ، دەگەڕێتەوە بۆ پیلانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا .
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە هەنگاوەکانی سعودی و ئیمارات لە یەمەن و داکۆکیی هەندێ وڵات لە دەسدرێژکاران بۆسەر ئەم وڵاتە وتیشی : پشتیوانیی لە دەسدرێژکارانی سەر یەمەن بووەتە هۆی کوژرانی ژمارێکی زۆر لە خەڵکی بێ تاوان لەم وڵاتەدا .
روحانی هەروەها بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم ، دەسوەرنەدانی وڵاتانی لاگری تیرۆریسم لە داهاتوو و بنیاتنانەوەی سوریە ، گەڕانەوەی ئاوارەکان ، هەموار کرانی دەستوور و هەڵبژاردنەکانی 2021 ی لە بابەتەکانی بەرباس لە جڤینەکەی ئانکارا ناوبرد .
سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران سەر لە ئێوارەی یەکشەممە لە سەرووی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری گەیشتە ئانکارای پێتەختی تورکیا .
روحانی ئەمڕۆ دوشەممە لە پەراوێزی جڤنی ئانکارا ، چاوی دەکەوێ بە ڤلادیمیر پوتی سەرۆمی روسیا و رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا .
پێنجەمین خولی دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران و روسیا و تورکیا لە ئانکارا ئەمڕۆ دوشەممە و لە درێژەی راوێژکاریەکانی ئەم سێ وڵاتە بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا بەڕێوەدەچێ .