زەریف گەیشتە ئەستەموڵ
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی " پرۆسەی ئەستەموڵ دڵی ئاسیا " ، گەییشتە شاری ئەستەموڵ.
هەشتەمین کۆنفڕانسی " پرۆسەی ئەستەموڵ دڵی ئاسیا " ئەمڕۆ دوشەممە بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی 14 وڵاتی ناوچەکە لە ئەستەموڵ بەڕێوەدەچێ .
بابەتی هەشتەمین کۆنفڕانسی وەزیرانی دەرەوەی " پرۆسەی ئەستەموڵ دڵی ئاسیا " ، ئاشتی و هاریکاری و ئێرۆیی راگێندراوە .
ئەم کۆنفڕانسە بە قسەکانی رەجەب تەییب ئەردۆغان و موحەممەد ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ئەفغانستان دەسپێدەبێ و بە سەرۆکایەتی مولوود چاووش ئوغڵوو و ئیدریس زەمان وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەفغانستان بەڕێوەدەچێ .
یەکەم دانیشتنی " پرۆسەی ئەستەموڵ دڵی ئاسیا " لە ساڵی 2011 دا بە مەبەستی پەرەی هاریکاریەکانی ناوچەیی لە هەمبەر ئەفغانستان و بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی 14 وڵات بریتی لە تورکیا ، ئەفغانستان ، کۆماری ئازەربایجان ، چین ، هیندستان ، ئێران ، کازاخستان ، پاکستان ، روسیا ، عەرەبستان ، تاجیکستان ، تورکمانستان و ئیمارات لە ئەستەموڵ بەڕێوەچوو .