کانونی یه‌که‌م 18, 2019 07:42 Asia/Tehran
  • زەریف: سیاسەتی زەبروزەنگ ناتوانێ ئاسایشت لە کەنداوی فارس دا دابین بکات

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتی زەبروزەنگ ناتوانێ ئاسایشت لە کەنداوی فارس دا دابین بکات.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێکی لێدوانەکەی لە کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی «فرۆم دەوحە» لە توییتێڕدا، وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارسی ئامۆژگاری کرد کە ھاوکاریی «ڕاست بینانەتر» تاقی کەنەوە.

زەریف وتیشی: ھیچ بۆچوون و گەڵاڵەیەکی باش بە دەستەیەکی تایبەتی پێ و شوێن ناگیردرێت.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی «فرۆم دەوحە»  جیا لە وتاردان، چاوی بە کاربەدەستانی بڕێک لە وڵاتانیش کەوت و  ئامانجی ئێران لەگەڵاڵەی «ئاشتیی ھۆرمۆز»ی بۆ ڕوون کردنەوە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ٢٥ی سپتامبەر لە لێدوانێکدا لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، وێڕای ڕوون کردنەوەی ھەڵوێستی ناوچەیی و نێونەتەوەیی ئێران، گەڵاڵەی ئاشتیی ناوچەیی بە ناوی « دەستپێشخەریی ئاشتیی ھۆرمۆز» یان «ھاوپەیمانیی ھیوا»ی ئاراستە کرد.

سەرپەیڤ