پیداگری سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر پێویستی کەڵک وەرگرتن لە لێهاتوویەکانی جیهانی ئیسلام
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i373708-پیداگری_سەرۆک_کۆماری_ئێران_لەسەر_پێویستی_کەڵک_وەرگرتن_لە_لێهاتوویەکانی_جیهانی_ئیسلام
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە یەکیەتی و هاودڵی دەتوانێ یارمەتی بدات بە گەشەی وڵاتانی ئیسلامی و لابردنی کێشە وگرفتی موسوڵمانان ،پیداگریشی کرد لەسەر پێویستی کەڵک وەرگرتن لە لێهاتوویەکانی جیهانی ئیسلام .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2019 12:56 Asia/Tehran
  • پیداگری سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر پێویستی کەڵک وەرگرتن لە لێهاتوویەکانی جیهانی ئیسلام

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە یەکیەتی و هاودڵی دەتوانێ یارمەتی بدات بە گەشەی وڵاتانی ئیسلامی و لابردنی کێشە وگرفتی موسوڵمانان ،پیداگریشی کرد لەسەر پێویستی کەڵک وەرگرتن لە لێهاتوویەکانی جیهانی ئیسلام .

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبونەوەی کۆبەندی دانیشتنی گەشە وکیشەکانی جیهانی ئیسلام لە کۆبوونەوەی کوالالامپور ٢٠١٩  بە دەربڕینی داخ ومەخابن لە بوونی بڕێک ناکۆکی ئایینی  ومەزهەبی لە جیهانی ئیسلام ، وتی: موسوڵمانان دەبێ بە یەکیەتی ویەکگرتوویی لە بەرانبەر دوژمنانی ئیسلام ڕاوەستاوی بکەن. ڕۆحانی بە ئاماژەدان بە پێویستی گەشە و پەرەی زانست وتەکنۆلۆژیا لە وڵاتانی ئیسلامی ، وتی: وشێاری بەرەی گەنج وزانست وئاگاداری زۆرتر ، دەبێتە هۆی بە دی هاتنی لەمپەری کردەوەی ڕۆخێنەری دوژمنان بۆ بەدی هێنانی دووبە رەکی نانەوە ودرزوکەلێن خستن لە نیوان موسوڵمانا ن. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەر لە کۆبوونەوە ودانیشتنی کۆبەندی، هاوکاری لە بەشەکانی ماڵیی وبانکی ، تەکنۆلۆژیای تازە، تیجارەت ، گەشتیاری وبەشی فەرهەنگی وکۆمەڵایەتی لە بارستاکانی هاوکاری وهارێکاری ولاتانی ئیسلامی ڕاگەیاندبوو.