روحانی : بە ئاڕاستەی بەرژەوەندیەکان پێشوازی لە دانوستان دەکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i373823-روحانی_بە_ئاڕاستەی_بەرژەوەندیەکان_پێشوازی_لە_دانوستان_دەکەین
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند : تاران پێشوازی دەکات لە هەر گەڵاڵەیەک کە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاڵووێری ئابووری لە بواری وزە و بەربوونەوەی هەناردە و فرۆشی نەوت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2019 10:55 Asia/Tehran
  • روحانی :  بە ئاڕاستەی بەرژەوەندیەکان پێشوازی لە دانوستان دەکەین

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند : تاران پێشوازی دەکات لە هەر گەڵاڵەیەک کە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاڵووێری ئابووری لە بواری وزە و بەربوونەوەی هەناردە و فرۆشی نەوت .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، حەسەن روحانی شەوی رابردوو دوای دیدار و وتووێژ لە گەڵ ئابێ شینزۆ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە تۆکیۆ ، لەسەر تویتەری خۆی جەختی کردەوە : بە ئاڕاستەی بەرژوەندیە نیشتمانیەکانی خۆمان پشتیوانی دەکەین لە هەر چەشنە دانوستان و رێککەوتنێک .

 سەرۆکی کۆماری ئیسلایمی ئێران کە لەسەر بانگێشتنی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە سەرووی شاندێکی باڵادا بۆ دانوستانی دوو قۆڵی و لێکدانەوەی دوایین پرسە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان سەر لە بەیانی رۆژی هەینی گەیشتە تۆکیۆ، وتیشی : بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران جۆرێک لە تیرۆریسمی ئابووریە و وڵاتانێک کە لە رێگەی نەهێشتنی تیرۆیرسمدا خەبات دەکەن ، دەبێ رووبەڕووی ئەم هەنگاوە ببنەوە .

 ئەوە دەهەمین  چاوپێکەوتنی سەرۆک کوماری ئێران و سەروک وەزیرانی ژاپۆن لە 7 ساڵی رابردوو لە سەرەتای سەرۆک کوماریی روحانیە .

 ژاپۆن و ئێران پێوەندیی دۆستانەیان هەیە و حەوتەی رابردووش نەوەدەمین ساڵی پێوەندیی  سیاسیی خۆیان کرد بە جەژن .