پیرۆزبایی رۆحانی لە سەرۆک وڵاتانی جیهان بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i374357-پیرۆزبایی_رۆحانی_لە_سەرۆک_وڵاتانی_جیهان_بەبۆنەی_ساڵی_نوێی_زایینی
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی لە سەرۆکانی وڵاتان، هیوای خواست: لەساڵی تازەدا، ڕێبەرانی جیهان ساڵێکی هێمن و تژی لە میهرەبانی بۆ هەموو مرۆڤەکان بەدی بێنن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2019 16:24 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی رۆحانی لە سەرۆک وڵاتانی جیهان بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی لە سەرۆکانی وڵاتان، هیوای خواست: لەساڵی تازەدا، ڕێبەرانی جیهان ساڵێکی هێمن و تژی لە میهرەبانی بۆ هەموو مرۆڤەکان بەدی بێنن.

لە پەیامی حەسەنی ڕۆحانیدا هاتووە: لەساڵی داهاتوودا، ڕێبەرانی جیهان بەهەوڵی هاوبەش و بەدوور لە یەکلایەنخوازی و دەکارگرتنی ئەندێشەو کردەوەی داڕێژراو لەسەر بنەمای دادگەریی و ئازادەیی، ساڵێکی تژی لە هێمنی و میهرەبانی بۆ هەموو مرۆڤەکان بەدی بێنن و بەزاڵبوون بەسەر کەندو کۆسپ وکێشەکانی بەردەم مرۆڤ، ژیانێکی ئاوێتەی ئاشتەوایی وئاسایش و ئاسودەیی بۆ گەلەکانیان بکەن بەدیاری.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ساڵێکی تژی لە بەختەوەری و فراژۆیی بۆ خەڵکی جیهان بەئاوات خواست.