شەهیدبوونی حاجی قاسمی سلێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس لە پەلاماری کۆپتەرە ئەمریکیەکان بۆسەر فڕۆکەخانەی بەغدا
سەرچاوەکانی هەواڵ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی و ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری رێکخراوی حەشدی شەعبی لە پەلاماری بە رۆکێتی کۆپتەرە ئەمریکیەکان بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدایان پشتڕاستکردەوە .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ، پێتەختی عێراق سەر لە بەیانیی هەنیی کەوتە بەر پەلاماری بە رۆکێتی کۆپتەرە ئەمریکیەکان .
کاربەدەستانی ئەمریکی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی رۆیتێرز دانیان بەوەدانا کە ئەم پەلامارە بۆ کوشتنی ئەم دوو کەسەی هاوپێوەند بە ئێران بووە .
فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئەمریکیەکانیش شەوی یەکشەممەی رابردوو بنکەکانی هەردوو تیپی 45 و 46 ی حەشدی شەعبیان لە شاری قائیم لەسەر سنووری سوریا پێکا .
لەو پەلامارەشدا لانیکەم 25 کەس لە ئەندامانی حەشدی شەعبی شەهید و 51 کەس بریندار بوون .
بە دوای ئەو پەلامارانەدا باڵوێزخاییە ئەمریکا لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا بوو بە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی دژە ئەمریکی .
کاربەدەستان و لایەنەسیاسیەکانی عێراقیش ئەم پەلامارەیان شەرمەزار کرد و وەک پێشێلکردنی سەروەریی عێراقیان زانی.