کانونی دوھەم 03, 2020 07:39 Asia/Tehran
  • سپای پاسداران شەهیدبوونی سەردار سلێمانی پشتڕاستکردەوە

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی بەدەرکردنی ئاگادارریەک هەواڵی شەهیدبوونی سەرداری سەرلەشکەر قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی پشتڕاستکردەوە .

حاجی قاسم سلێمانی فەرماندەی ماندوویی نەناسی بەرەکانی شەڕی حەق لە دژی ناحەق سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە پەلامار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی بۆسەر ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەو  لە دوربەری فڕۆکەخانەی بەغدا ، شەهیدبوو.

سپای پاسداران لە ئاگاداریەکەیدا نوسیویەتی : سەرداری سەرفرازی ئیسلام حاجی قاسم سلێمانی دوای تەمەنێک هەوڵ و کۆشش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پەلاماری فڕۆکە ئەمریکیەکاندا شەهید بوو . 

 لە پەلاماری کۆپتەرە ئەمریکیەکاندا بۆسەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا سەرلەشکەر قاسم سلێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس شەهید بوون .

 میدیا عیراقیەکان بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی فەرمیی ئەو وڵاتە رایانگەیاند سەردار سلێمانی و ئەبووموهەندیس کە بە دوو ئوتۆمبێل لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەرکەوتن ، پێکران و هەردووکیان شەهیدبون .

دەگوترێ سەردار سلێمانی لە لوبنانەوە چووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا .

 سەرچاوە مدیاییەکانی عێراق دەڵێن مارێنزە ئەمریکیەکان هەردوو ئۆتۆمبێلەکەیان پێکاوە . 

هەواڵی شەهیدبوونی سەردار سلێمانی ئێستا لە سەرووی دەنگوباسەکانی عێراق و ناوچەکە و جیهان دایە .

وەزاڕەتی بەرگری ئەمریکا رۆژی هەینی لە بارەی پەلاماری سەر کاروانی سەردار حاجی قاسم سلێمانی ، فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی بەیاننامەیکی دەرکرد .

 لەم بەیاینامەیەدا هاتووە : ئەرتەشی ئەمریکا بە فەرمانی سەرۆک کۆمار بە کوشتنی  قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران هەنگاوێکی بەرگریانەی بەبڕشتانەی بۆ پاراستنی  لە هێزە ئەمرییەکان لە دەرەوەی وڵات ئەنجامداوە .

 

سەرپەیڤ