رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : تۆڵەیەکی سەخت چاوەڕوانی تاوانکارانە
بە دوای شەهیدبونی سەردار سلێمانی و شەهیدانی هاوڕێی ئەو ، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی پەیامێکی بڵاو کردەوە .
لە بەشێکی پەیامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی دا هاتووە : ئەو نمونەی هەڵکەوتەی پەروەردەکراوانی ئیسلام و قوتابخانەی ئیمام خومەینی بوو و هەموو تەمەنی خۆی لە رێگەی جیهاد لە رێگەی خوادا بردە سەر .
شەهادەت پاداشی هەوڵی بێ وچانی ئەو لە تێکڕای ئەو ساڵانەدا بوو ، بە رۆیشتنی ئەو بە حەول و قەوەی ئیلاهی کاری ئەو و رێگەی ئەو ناوەستی و داناخرێ ، بەڵام تۆڵەیەکی سەخت چاوەڕوانی تاوانکارانێکە کە دەستی چەپەڵی خۆیان بە خوێنی ئەو و شەهیدانی دیکەی رووداوەکەی دوێشەو سوور کرد .
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامەکەیدا بە بۆنەی شەهیدبوونی سەردار قاسم سلێمانی هەروەها فەرموویەتی : شەهید سلێمانی سیمایەکی نێودەوڵەتی خۆڕاگریە و هەموو ئەویندارانی خۆڕاگری خوێنگری ئەون .
ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها بەم بۆنەوە سێ روژ ماتەمینی گشتیی لە ئێران راگەیاند .