رێبەری باڵای ئێران: تۆڵەیەکی قورس چاوەڕوانی جەنایەتکاران دەکات
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وێڕای سەرەخۆشی کردنی شەهادەتی سەردار قاسم سلێمانی فەرمووی : تۆڵەیەکی قورس چاوەڕوانی جەنایەتکاران دەکات.
دوای شەهید بوونی حاج قاسم سڵێمانی ,فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە بەغدا، لە گەڵ ئەبوو مەهدی موهەندێس جێگری سەرۆکی حەشدی سەعبیی عێراق ، ئایەتوڵا خامنەیی پەیامێکی بەم جۆرە بڵاو کردەو:
بسم الله الرحمن الرحیم
گەلی ئازیزی ئێران!
سەرداری گەورە و پڕ شانازی ئیسلامیی گەڕایەوە لای خوا. شەوی ڕابردوو ڕۆحی پاکی شەهیدان، ڕۆحی پیرۆزی قاسم سلێمانی گرتە باوەش. چەندین ساڵ جیهادی خالسانە و دلێرانە لە مەیدانەکانی بەرەنگاریی لە گەڵ شەیاتین و چەوسێنەرانی عالەم و تەمەنێک ئاواتی شەهادەت لە ڕێگای خودا، لە کۆتاییدا سلێمانی ئازیزی گەیاندە ئەم پلە باڵا و خوێنی پاکی ئەو بە دەستی دزێوترین جۆری مرۆڤی سەر زەوی، ڕژا.
ئەم شەهادەتە گەورە لە خزمەتی ساحەتی حەزرەتی بقیةالله ارواحنا له فداه و بە ڕۆحی پاکی خودی ئەو پیرۆزبایی و لە گەلی ئێران سەرەخۆشی دەکەم.
ئەو نمونەیەکی بەرجستە لە راهاتوانی ئیسلام و مەکتەبی ئیمام خومەینی بوو، ئەو هەموو تەمەنی خۆی بۆ جیهاد لە ڕێگای خودا بردەسەر.
شەهادەت خەڵاتی هەوڵی بێ وچانی ئەو لەم هەموو ساڵە بوو، بە شەهید بوونی ئەو پشت بە خوا کارەکانی و ڕێگاکەی ناوەستێت ، بەڵام تۆڵەیەکی کوشندە و سەخت چاوەڕوانی جەنایەتکارەکان دەکات کە دەستی چەپەڵی خۆیان بە خوێنی ئەو و شەهیدەکانی دیکەی ئەم ڕووداوەوە سوور کردووە .
شەهید سلێمانی کەسایەتیەکی نێودەوڵەتی بەرخۆدان بوو و هەموو لایەنگرانی بەرخۆدان خاوەن خوێنی ئەون.
هەموو دۆستان و هەموو دوژمنان بزانن هێڵی جیهاد ی بەرخۆدان بە ورەی زیاتر بەردەوام دەبێت و سەرکەوتن چاوەڕوانی موجاهدانی ئەم ڕێگا پیرۆزەیە.
نەمانی سەرداری فیدکار و ئازیزی ئێمە تاڵە بەڵام بەردەوامیی خەبات و وەدەستهێنانی سەرکەوتنی کۆتایی بۆ جەناتەتکاران تاڵ دەبێت.
گەلی ئێران یاد و ناوی شەهیدی گەورە سەردار سپەهبود قاسم سلێمانی و شەهیدانی هاوڕێی ئەو بە تایبەت موجاهدی گەورەی ئیسلام ئەبوو موهەندێس بە بەرز ڕادەگرێت .
سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە وڵات ڕادەگەیێنم و سەرەخۆشی لە هاوژین و منداڵەکانی سەردار سلێمانی ئازیز دەکەم.