زەریف : شەهیدکرانی سلێمانی داری خۆڕاگریی لە ناوچەکە و جیهاندا بەهێزتر دەکات
وەزیری دەرەوەی ئێران ، شەهیدبوونی سەردار سەرلەشکەر قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە پەلاماری ئاسمانیی ئەمریکا بە مایەی بەهێزبوونی درەختی خۆڕاگری لە ناوچەکە و جیهاندا زانی .
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی بە شەرمەزار کردنی کردەی ئەمریکا لە شەهیدکردنی سەرداری سەرلەشکەر قاسم سلێمانی جەختی کردەوە : چەپەڵیی و گەمژەیی هێزە تیرۆریستەکانی ئەمریکایی لە تیرۆر کردنی سەردار سلێمانی ، بێگومان داری خۆڕاگریی پتەوتر دەکات .
زەریف وتیشی : وەزاڕەتی دەرەوە هەموو پتانسێل و تواناییە سیاسی و مافەوانی و نێودەوڵەتیەکاتی خۆی بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی بۆ وڵامدانەوەی رژێمی تاوانکار و تیرۆریستی ئەمریکا سەبارەت بەم تاوانکاریە ئاشکرایە دەکاردێنێ .
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لە سەر تویتەر نووسی : واشنگتۆن بەرپرسی دەرەنجامی سەرکێشیەکانی یاغی گەرانەی خۆیەتی .