وتەبێژی سپای پاسداران: خۆشحاڵیی کاتیی ئەمریکا دەبێتە شین وشەپۆڕ
وتەبێژی سپای پاسداران لە کاردانەوە بە شەهادەتی سەردار حاجی قاسم سولەیمانی، وتی: بە دڵنیاییەوە ئەو شادییە کاتییەی ئەمریکا زۆر ناخایێنێت و هەر زوو دەبێتە ماتەمینی.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ڕەمەزان شەریف وتەبێژی سوپای پاسداران لە کاردانەوە بە شەهادەتی سەردار حاجی قاسم سولەیمانی، وتی: شەهیدکرانی ئەو سەردارەی سوپای ئیسلام بە خەڵکی ئازیز، ڕێبەری باڵای شۆڕش، بەرەی بەرخۆدان، بنەماڵەی شەهیدانی پارێزەری حەرەم و هەموو گیان فیداکان پیرۆزبایی و سەرەخۆشی دەکەین.
سەردار شەریف وتی: ئەگەرچی ناوبراو گیانبازێک بوو کە بانترین میدالیای شانازی سەربازیی ئێرانی لە لایەن رێبەریەوە پێ درابوو بەڵام گرینگتر ئەوە بوو کە بەردەوام خۆی بە سەربازی نەتەوە و ویلایەت دەزانی و هیچ پێوەندیەک نەبوو کە ناوبراو تێیدا جەخت نەکات کە سەربازی ویلایەت و سەربازی نەتەوەی ئێرانە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە سوپای پاسداران ئەمڕۆ وەرزێکی نوێ دەست پێدەکات و بەرەی بەرخۆدانیش لە خاڵی دەسپێکی نوێ جێ دەگرێت، وتی: ئارمانجەکانی شەهید سولەیمانی بە تەواوەتی دیارە و پەروەردەی پێویست بە بەرەی بەرخۆدان لە درێژەی تەمەنی پڕبایەخی ناوبراو ڕوون و ئاشکرایە. بەدڵنیاییەوە ئەو شادییە کاتیەی ئەمریکا زۆر ناخایێنێت و دەبێتە ماتەمینی.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە سپا ، زۆر قاسم سولەیمانی هەیە ، وتی: هەرچەند فەرهەنگی سپا وابۆی ناچێت کە لە کاتی هەبوونی سەردارەکانی خۆی جێگرەوەیان بە کۆمەڵگا بناسێنێ بەڵام مرۆڤی دلێری زۆر لە نێو سپای پاسداران دا هەیە.