سپای پاسداران : تۆڵەسەندنەوەیەکی سەخت چاوەڕوانی دڕندەکارانە.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەمیانەی ڕاگەیەندراوێک دا وێڕای سەرەخۆشی شەهیدبوونی سەردار "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودس و شەهیدانی دیکەی دڕندەکاری ئەمریکا لە بەغدا، پێی داگرت لەسەر تۆڵەسەندنەوەیەکی دژوار لە دڕندەکاران .
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی رۆژی هەینی لەو بەیاننامەدا رایگەیاند: پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکار و ترۆریستییەکانی ئەمریکا بۆسەر ئۆتۆمبیلی هەڵگری سەردار سولەیمانی، یارانی و ژمارێک لە فەرماندەرانی حەشدی شەعبیی عێراق لەوان خەباتکاری لێهاتوو ئەبوومەهدی موهەندیس کە بۆ بەرنامەداڕشتن بۆ بەرەوڕووبوونەوەی پیلانی نوێی ئەمریکییەکان لە بوژاندنەوەی داعش و تاقمە تەکفیریەکان و شێواندنی سەرلەنوێی ئاسایشی عێراق، بەرەو شوێنی تایبەت وەڕێکەوتبوون ، شەهیدبوونی پڕلەشانازیی ئەوانی لێکەوتەوە.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەپێداگری لەسەر درێژەدان بە ڕێبازی ئەو شەهیدانە وتی: سەردار سولەیمانی نەک هەر تەنیا کەسێک، بەڵکوو بڕواو قوتابخانەیەکی نەبڕاوەیەو لەمەودوا دوژمنان ، خۆدەرخستنی مانادارتری لە جوگرافیای زاڵێتی و ئامادەبوونی ناڕەواو داگیرکەرانەیان لەناوچە جیاجیاکانی جیهان تاقی دەکەنەوە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەدا هاتووە: شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی و هاوڕێیانی دیکەی ناوبراو لە قوتابخانەی وەلایەتی فەقی و موقاوەمەی ئیسلامی، لاپەڕەیەکی نوێ و کراوەی بەرە نوێکان دەبێ لەڕەوتی خۆڕاگریی دژە زایۆنی و بەرەوڕووبوونەوەی ترۆریستانی دەسدرێژکار و داگیرکەری ئەمریکی لەناوچەدا.