وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران : تیرۆریستانی ئەمریکی سزا دەدرێن
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە بەیاننامەیەک بەبۆنەی شەهادەتی سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: تیرۆریستانی ئەمریکی سزا دەدرێن.
سەردار "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی پەلاماری مووشەکیی هێزە دەسدرێژکار و ترۆریستە ئەمریکییەکان لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدای عێراق، شەهید کرا.
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە شەهادەتی پڕلەشانازیی سەردار قاسم سولەیمانی بەدەست ئەمریکای تاوانکار بێگومان بێ وەڵام نامێنێ، وتی: ئیستکباری جیهانی بەم تاوانە دڕندانەیە، داکۆکی وپاڵپشتیی خۆی لەو تیرۆریستانەی بەگژ جیهانی ئیسلامی داکردووە، ئاشکراتر بووە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێراندا هاتووە: ئەمریکاو هاوپەیمانانی دەبێ بزانن بە تێکەڵ بەیەک کردنی خوێنی پاکی شەهیدانی ئیران و عێراق کە تاوانێکیان جگە لە قەڵاچۆ و بنبڕکردنی داعش نەبووە، یەکڕیزی و یەکگرتوویەکی ئاسمانی لەنێوان دوو گەلی ئیران و عێراقدا بەدیهێنا کە نابڕێتەوە.
لەو بەیاننامەدا جەخت کراوە، بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی، دەستی دزێوی تاوانکاران کە سوورە بەخوێنی کەسانی بێتاوان و ستەملێکراوانی جیهان، لە ناوچە دەبڕێ.