کانونی دوھەم 03, 2020 17:07 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشی مەرجەعە باڵاکان دوای شەهادەتی سەردار سولەیمانی

مەرجەعە باڵاکانی ئێران لەپەیام و بروسکەی جیاجیادا، شەهادەتی سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییان سەرەخۆشی کرد.

ئایەتوڵڵا "ناسر مەکارم شیرازی" لە مەرجەعە باڵاکانی ئێران لە قوم(باشوری تاران) ، رۆژی هەینی لە پەیامێکدا وێڕای شەرمەزار کردنی تاوانی ئەمریکا لەمەڕ شەهیدکردنی سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق پێی داگرت: تۆڵەیەکی قورس چاوەڕوانی تاوانکارانی ئەمریکییە.

ئایەتوڵڵا مەکارم شیرازی هەروەها وتی: ڕێگای شەهید سولەیمانی بەدەسەڵاتی زیاتر درێژەی دەبێ.

ئایەتوڵڵا "حوسێن نوری هەمەدانی" یش لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: بێگومان شەهادەتی سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس داهاتوویەکی ڕوون و بوارخۆشکەر بەدی دێنێ بۆ ڕووخانی هەرەقەتی و یەکجاریی دوژمن.

ئایەتوڵڵا "لوتفوڵڵا سافی گوڵپایەگانی"یش لە پەیامێکدا پێی داگرت: شەهید سولەیمانی سەردەمی ژیانی خۆی لەپێناو ئیسلام و خزمەت کردن بە خەڵک و پاراستنی بەها ئیسلامییەکان تەرخان کرد.

ئایەتوڵڵا "عەبدوڵڵا جەوادی ئامولی" ، "جەعفەر سوبحانی" و"سەید محەممەد عەلەوی گورگانی"یش لە پەیامی جیاجیادا، شەهادەتی ژەنەڕاڵ سولەیمانیان سەرەخۆشی کرد.

ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکار و ترۆریستەکانی ئەمریکی لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدای عێراق، شەهید کرا.

سەرپەیڤ