کانونی دوھەم 03, 2020 17:11 Asia/Tehran
  • جۆش و خرۆشی خەڵکی ئێران لە شەرمەزارکردنی دڕندەکاری ئەمریکا لەمەڕ تیرۆرکردنی سەردار سولەیمانی

خەڵکی سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی پاش بەرپاکردنی نوێژی هەینی، بە سازدانی ڕێپێوان، دڕندەکاریەکەی ئەمریکا لە شەهیدکردنی سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیان شەرمەزار کرد.

خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لەو ڕێپیوانەدا کە لە شارە جیاجیاکان لەوان تاران بەڕێوە چوو، دروشمی "ئەوهەمووە لەشکرە هاتووە، بە عەشقی ڕێبەر هاتووە"، "حوسێن حوسێن دروشمی ئێمەیە، شەهادەت ئیفتخاری ئێمەیە"، "نەمان بۆ ئەمریکا" و"نەمان بۆ ئیسرائیل"یان بەرز کردەوە.

چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی ئێران لەو ڕێپێوانە، پێیان داگرت لەسەر پێویستیی تۆڵەسەندنەوە لە ئەنجامدەرانی شەهادەتی سەردار سولەیمانی.

سەردار "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکار و ترۆریستەکانی ئەمریکی لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدای عێراق، شەهید کرا.

سەرپەیڤ