موسەوی : وەڵامی ئێران بە پەیامی ئەمریکا بەئاگاداریی باڵوێزی سوئیسرا ڕاگەیەندرا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بەبانگکرانی باڵوێزی سوئیسرا وەک پارێزەری بەرژەوندیەکانی ئەمریکا لەتاران، وتی : وەڵامی پێویستی ئێران بە پەیامی ئەمریکا بەئاگاداریی ئەو دیپلۆماتە سوئیسراییە ڕاگەیێندرا.
پاش ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی سوئیس لەمەڕ ئەوەی باڵوێزی ئەو وڵاتە لەتاران پاش ترۆری سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، پەیامگەلێکی لە ئەمریکاوە بۆ ئێران گواستۆتەوە، سەید عەبباس موسەوی بەپشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، وتی: سەرلەئێوارەی ئەمرۆ هەینی پارێزەری بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لەتاران بۆ جاری دووهەم بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگکراو وەڵامی پێویست بەپەیامی ئەمریکا بەئاگاداریی ناوبراو ڕاگەیێندرا.
موسەوی بەرلەوەش هەواڵی بانگکرانی باڵوێزی سوئیس لەتارانی ڕاگەیاند، و وتی: بە پارێزەری بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لەتاران وترا ئەو کردەی ئەمریکا نمونەی ئاشکرای ترۆریزمی دەوڵەتییەو رژیمی ئەمریکا بەرپرسی هەموو شوێنهاتەکانیەتی.
ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکارەکان و ترۆریستانی ئەمریکی لەنزیک فرۆکەخانەی بەغدای عێراق، شەهیەد کرا.