ترامپ لە قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا گرفتار دەبێ.
ژۆڕناڵێکی بریتانیایی لەمەڕ کردەوە دڕندەکارانەکەی ئەمریکا بەئاراستەی تیرۆری سەردار قاسم سلێمانی نووسی : سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەو کارەی گەورەترین هەڵەی سەردەمی خۆی بەڕێوە برد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری گاردیەن "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆکی ئەمریکا کە لەمیانەی بەڵینەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی وڵاتەکەی لەساڵی ٢٠١٦ دا خوازیاری هاتنەدەری هێزە ئەمریکیەکان لە شەری بێ کۆتایی دا بوو ، ئەوەتا هەنووکە بە تیرۆری فەرماندەری پایەبەرزی سپای ئێران دۆخی ئاسایشی ناوچەکەی تێک دا.
بەپێی ڕاپۆرتی شرۆڤەکارانەی گاردیەن گرینگترین شوێنەواری تیرۆری فەرماندە باڵاکەی ئیران دەتوانێ خێرابوونی زەخت و گوشاری زۆرتر بێ لەسەر دەوڵەتەکەی ئێراق بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکیەکان لە وڵاتەکەی.
ڕۆژنامەی گاردیەن هەروەها بەرلە شەهیدکرانی سەردار سلێمانی سەبارەت بە دۆخی ئێراق و گیرۆدە بوونی ئەو وڵاتە لە ئێراق دا نووسیبووی : لەدوای تێچووی ٢ تریلیۆن دۆلاری ئەمریکا لە ئێراق ڕوداوەکانی ئەم دوایانەی ئەو وڵاتە نیشاندەری لاوازی واشینتۆن و بژارە بەربەستەکاننی بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجەکەی.
سپای پاسدارانی ڕاپەڕینی ئیسلامی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی شەهیدکرانی سەردار قاسم سلێمانی فەرماندەری هێزی قودسی خۆی لەئاکامی پەلامار بۆسەر ئۆتۆمبێلەکەی لە فڕۆکەخانەی بەغدا پشت ڕاست کردەوە.
لیژنەی باڵای ئاسایسی نیشتمانی ئێرانیش لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە بڕیاری پێویست بەئاراستەی دژکردەوە بە تیرۆری سەردار سلێمانی بەدەستی ڕژیمی ئەمریکا ڕەچاو کراوەو ڕاشی گەیاند کە ئەو دڕندەکارانە لەکات و شوێنی پێویست دا لەگەڵ تۆڵەیەکی سەخت و دژوار ڕووبەڕوو دەبنەوە.