ئێران شەهیدکرانی سەردار سلێمانی بە کارێکی تیرۆریستیی و تاوانکارانە زانی
نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان ، شەهید کرانی سەرداری سپەهبود قاسم سلێمانی و هاوڕێکانی ئەوی بە کارێکی تیرۆیسیتی و تاوانکارانە زانی .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، مەجید تەخت ڕەوانچی رۆژی هەینی لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ئەم رێکخراوەیە و ئەنجوومەنی ئاسایش بە ئاماژە بە کردەوەی لەشکەریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە شەهید کردنی سەرداری سپەهبود قاسم سلێمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا رایگەیاند ، لە ساڵانی رابردوودا شەهید سەردار سلێمانی رۆڵێکی گرنگی لە یارمەتیدانی خەڵک و هەندێ لە حکومەتەکانی ناوچەکە هەبوە لەسەر داوای ئەوان .
نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان بە ئاماژە بەوەی کە ئەم کارە تیرۆریستیە بە پێی فەرمانی راستەوخۆی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆک ئەمریکا ئەنجام بووە ، جەختی کردەوە : ئەم کارە ، دڕندەکاری و نمونەی دیاری تیرۆریسمی حکومەتیە وپێشێلکردنی ئاشکرای پڕەنسیپەکانی مافی نێودەوڵەتی بە تایبەت پڕەنسیپە دیارەکانی جاڕنامەی رێکخراوی نەتەوەکان بە حیساب دێ و دەبێتە هۆی بەرپرسایەتی نێودەوڵەتیی ئەمریکا .
مەجید تەخت ڕەوانچی هەروەها لەم نامەیەدا نوسی ، ئەم هەنگاوە نایاسایی و لە هەمان کاتدا سەرکێشانەی ئەمریکا ، پڕوپوچ بوونی بانگەشەکانی ئەم وڵاتە لە مەڕ خەباتی دژی تیرۆریسمی ئاشکرا کردووە .
تەختی ڕەوانچی لەم نامەیەدا جەختی کردووەتەوە ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ بەرپرسایەتی خۆی بە جێ بێنێ و بەلەبەرچاو گرتنی دەرەنجامە خراپەکانی ئەم سەرکێشیە سەربازی و مەترسیدارەی ئەمریکا لەسەر ئاشتی و تەناهیی نێودەڵەتیی ، ئەم هەنگاوە تاوانکاریە نایاساییە شەرمەزار بکات .