کانونی دوھەم 10, 2020 20:23 Asia/Tehran
  • زەریف: با وڵاتان لە بەرامبەر یەکلایەنەخوازی ئەمریکادا ڕاوەستن

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بێتوو وڵاتان لەبەرانبەر یەکلایەنەخوازی ئەمریکادا ڕانەوەستن ، باجی زۆرتر دەدەن .

دوابەدوای خۆبواردنی ئەمریکا لە دەرکردنی ڤێزا بۆ بەشداری کردنی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیۆیۆرک ، دەقی قسەکانی " محەممەد جەوادی زەریف" بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، لە لایەن نوێنەری ئێران لەم ڕێکخراوەیە خوێندرایەوە. زەریف بە ئاماژەدان بە یەک لایەنە خوازی ڕۆخێنەری ئەمریکا و شوێنەواری ڕۆخێنەرانەی بەسەر یاسا وڕێسا وهەنجارەکانی نێودەوڵەتی ، لە تیرۆر کردنی پاڵەوان گەلێک کە کابوسی  گروپ گەلێکی وەکوو داعش بوون ، وەکوو نمونەیەک لەم جۆرە کردەوانەی ئەمریکا یادی کردووە. وەزیری دەرەوەی ئێران پیداگری کرد: لە کاتی هاتنە سەرکاری ڕژێمی نوێی ئەمریکا ولە دژبەیەکی بنەڕەتیی لەگەڵ جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ، هەڕەشە وپەلاماری زۆرتر بەرووکی خەڵکی ئێران ووڵاتانی تر دەگریت وئێستاکە ئەمریکا تەنانەت بە تەقلید کردن لە تاوانی جەنگی داعش ، هەڕەشە دەکات لە میراتی فەرهەنگی شارستانیەتی هەزاران ساڵەی ئێران. زەریف بە ئاماژەدان بە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتن نامە گرینگەکانی نێودەوڵەتی ، بەرجام وهەوڵ بۆ سزادانی وڵاتانێک کە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش جێبەجێ دەکەن، لەوان وەکوو کردەوەیەکی بێ وێنە وسوکایەتێکی تۆکمە وئاشکرا بە ئەنجومەنی ئاسایشت ناوی بردووە ویادی کردووە. وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بۆ بەهێزکردنی چەند لایەنە خوازی نابێ لە یەک لایەن خوازان  لاگری بکرێت. زەریف ، بەهێزکردنی چەند لایەن خوازی بە پێویستی ئیرادەی سیاسی جیدی دەوڵەتەکان وسەنەدێک لە پشتیوانی لە بایخەکان ، بنەما وچەند لایەنە خوازی دانراو لە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی وڕایگەیاند : وەها بەڵگە وسەنەدێک دەبێ  وادەوبەڵێنی هەمدیسانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەسوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ ودەروەی وڵاتان وپێشگیری کردن لە هەڕەشە وگوڕەشە یا کەڵک وەرگرتن لە زەخت وزۆر بێت. 

سەرپەیڤ