سەردانی نوێنەرانی ڕێکخراوەی جیھانیی پاکپارێزی لە نەخۆشخانەی «مەسیح دانشوەری»ی تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i377742-سەردانی_نوێنەرانی_ڕێکخراوەی_جیھانیی_پاکپارێزی_لە_نەخۆشخانەی_مەسیح_دانشوەری_ی_تاران
نوێنەرانی ڕێکخراوەی جیھانیی پاکپارێزی WHO ھاوڕێ لەگەڵ دەستەیەک له کارناسانی وڵلاتی چین سەردانی نەخۆشخانەی «مەسیح دانشوەری»ی تارانیان کردو لە ڕەوتی شێوازی چارەسەریی نەخۆشان و خزمەت گەیاندن و کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاگادار بوونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2020 15:11 Asia/Tehran
  • سەردانی نوێنەرانی ڕێکخراوەی جیھانیی پاکپارێزی لە نەخۆشخانەی «مەسیح دانشوەری»ی تاران

نوێنەرانی ڕێکخراوەی جیھانیی پاکپارێزی WHO ھاوڕێ لەگەڵ دەستەیەک له کارناسانی وڵلاتی چین سەردانی نەخۆشخانەی «مەسیح دانشوەری»ی تارانیان کردو لە ڕەوتی شێوازی چارەسەریی نەخۆشان و خزمەت گەیاندن و کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاگادار بوونەوە.

 نوێنەرانی ڕێکخراوەی جیھانیی پاکپارێزی WHO ھاوڕێ لەگەڵ دەستەیەک له کارناسانی وڵلاتی چین ڕۆژی چوارشەممە سەردانی نەخۆشخانەی «دکتۆر مەسیح دانشوەری»ی تارانیان کردو لە ڕەوتی شێوازی چارەسەریی نەخۆشان و خزمەت گەیاندن و کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە باڵاترین ئاست دا دڵنیا بوون.

بە قسەی نوێنەری ڕێکخراوەی جیھانیی پاکپارێزی، ئێران بۆ پێشگرتن بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تازە بە تەواوی لەسەر ھەست و ئامادەیەو لە داھاتوویەکی نەک ھێندەش دووردا ئەم ڤایرۆسە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

نوێنەرانی ڕێکخراوەی جیھانیی پاکپارێزی وێڕای ستایش کردنی ھەوڵەکانی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و ڕاھێنانی پزیشکیی ئێران لەمەڕ کۆنترۆڵ کردنی ڤایرۆشی کۆرۆنا ڕایانگەیاند: ئێران لە بواری کۆنترۆڵی نەخۆشییەکان و بەتایبەت نەخۆشییە پەتاکان، دەستەڵات و تواناییەکی جێی سەرنجی ھەیەو ئەم تواناییەشی لە قەیران و کارەساتە سروشتییەکان لەوانە لافاوە بەربڵاوەکان پیشان داوە.

نوێنەرانی ڕێکخراوەی جیھانیی پاکپارێزی گرینگترین بنەمای کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشییە پەتاکانی بۆ ھاوکاریی دوو لایەنەو ھێزمەندی نێوان ڕێکخراوەکانی بەرپرس و جەماوەر گەڕاندەوە.

بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە مانگی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ لە شاری «ووھان»ی چین دەستی پێ کراو وەک باسی دەکرێت سەرچاوەکەشی ئاژەڵە نادەستەمۆکان بوونە.

ئەم ڤایرۆسە لەئێستادا جیا لە ٣٠ پارێزگای چین، بەرەو ٨١ وڵاتی دیکەش لەوانە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا تەشەنەی سەندووە.

بە گوێرەی دوایین ڕێژەکان، ھەتا ئێستا زیاتر لە ٩٣ ھەزار کەس لە جیھاندا تووشی ئەم ڤایرۆسە ھاتوون کە لەم ژمارەیە زیاتر لە ٥٠ ھەزارکەسیان چاک بوونەتەوەو زیاتر لە ٣٢١٨ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.