راوێژی زەریف و گۆترێش سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە وتووێژی تەلەفوونی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە دوایین ڕووداو و گۆرانکارییەکانی هاوپێوەند بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناڤایرۆس بیر و ڕای گۆڕییەوە.
"محەممەد جەواد زەریف" ئێوارەی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ ئانتۆنیۆ گۆترێش بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها سەبارەت بە لەمپەرەکانی بەردەم گەلی ئێران بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆناڤایرۆس بیر و ڕای گۆڕییەوە.
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش لەو وتووێژەدا بە ڕاگەیاندنی پاٶڵپشت خۆی لە گەلی ئێران ، پێی داگرت لە سەر پێویستیی هەڵگیرانی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە گەلی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.
زەریف پێشتر لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێش بە پێداگری لەسەر پێویستی هەڵگیرانی هەموو بایکۆتە یەکلایەنە و نایاساییەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران، راشکاوانە ڕایگەیاند: وێرای لێهاتوویی زانستیی سیستەمی تەندروستیی ئێران، بایکۆت و پێشمەرجەکانی ئەمریکا بۆ پێشگری بە فرۆشرانی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی، هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێرانی بەرەوڕووی لەمپەری نەلەبار کردۆتەوە.