داخ و مەخابن دەربڕینی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئیتالیا بە هۆی گیانلەدەسدانی نەخۆشانی کۆرۆنایی
"محەممەد جەواد زەریف" و "لوییجی دی مایۆ" وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیتالیا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە دوو وڵات، داخ و مەخابنیان دەربڕی بەرامبەر بە گیانلەدەسدانی شاروومەندانی ئێرانی و ئیتالیایی بە هۆی ئەو نەخۆشیەوە و لەگەڵ ئەو دوو گەلە هاوخەمییان دەربڕی.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ زەریف لەو وتووێژەدا بە ئاماژە بە سوور بوونی ئەمریکا لە سەر بەردەوام کردنی بایکۆتە یەکلایەنە، نایاسایی و نامرۆییەکانی دژ بە خەڵکی ئێران، پێی داگرت لە سەر پێویستیی راگیردران و جێبەجێ نەکرانی ئەو بایکۆتە زاڵمانەیە دژ بە خەڵکی ئێران.
"کیانووش جەهانپوور" سەرۆکی سەرۆکی ناوەرندی پێوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە کۆڕی هەواڵنێراندا بە ئاماژە بە تووشبوونی ٢٣ هەزار و ٤٩ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا وتی: بە داخەوە بە گیان لە دەسدانی ١٢٧ کەسی دیکە، هەژماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە هەزار و ٨١٢ کەس.
بایکۆتە یەکلایەنە و زاڵمانەکانی واشینگتۆن کە هەموو شت و مەک و کەرەستەی زۆر پێویستی دەرمان و پزشکی دەگرێتەوە بۆتە هۆی کێشە و گرفتێکی قورس بۆ هەموو خەڵکی ئێران بەتایبەت نەخۆشانی کۆرۆنایی.
بەم حاڵەشەوە "دۆناڵد ترەمپ" ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەینیی ڕابردوو جەختی کردنەیاری هەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی ئەم وڵاتە دژ بە ئێرانە.