زەریف ھەواڵی ئازاد کرانی «مەجید تاھیری» لە بەندیخانەی ئەمریکای پشتڕاست کردەوە
حوزهیران 05, 2020 12:17 Asia/Tehran
«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە توییتێکدا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئازادکرانی «مەجید تاھیری» لە بەندیخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند: وەھا ڕەوتێک بۆی ھەیە بۆ ھەموو زیندانییەکان ڕوو بدات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران شەوی ھەینی لە توییتەکەی دا نووسی: تەواوی ئەو ئێرانیانەی کە لە سەر داخوازیی ئەمریکا لە وڵاتانی دیکە و یان لەو وڵاتەدا بە بارمتەگیراون دەبێ بگەڕێنەوە بۆ ماڵ.
جێگای ئاماژە پێکردنە ، «دکتۆر مەجید تاھیری» بە تاوانی پێشێل کردنی یاساوڕێسای یەک لایەنەی بایکۆتەکانی دژی ئێرانیی ئەمریکا ١٦ مانگ زیندانی بۆ بڕا بووەوە.