حوزه‌یران 09, 2020 03:11 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: یەکگرتنی جەماوەری ئێران ڕێی لە گوشاری ئەژنۆی ئەمریکییەکان لە سەر بینەقاقای ئەم گەلە گرتووە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکا دژی تاران، وتی: ھاوڕێیەتیی خەڵک و ئەو یەکگرتن و ھاوپشتییەی کە لە کۆمەڵگادا بەدی ھاتووە، ڕێی لە گوشاری ئەژنۆی ئەمریکییەکان لە سەر بینەقاقای گەلی ئێران گرتووە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە لە دووھەمین کۆبوونەوەی داڕشتنی بەرنامە بۆ وەدی ھاتنی دروشنی« یازی بەرھەمھێنان» ، بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکییەکان بە سیاسەتی« ئەژنۆ لە سەر مل» توندترین بایکۆتیان بە سەر دەوڵەت و گەلی ئێراندا سەپاندووە، وتیشی: ئامانجی ئەمریکا بێ بەری کردنی جەماوەری ئێران لە مەڕ دابین کردنی سەرەتایی ترین مسۆگەراتی ژیان لەوانە وزە، ئاو، گاز، خۆراک و داوودەرمانە.

ڕۆحانی جەختی لەوەش کردەوە، دەوڵەتی ئێران ئەمڕۆ نەک ھەر بۆ دابین کردنی کەل و پەلی سەرەکیی ژیانی خەڵک لەوانە خۆراک و داوودەرمان و خزمەتگوزاریی پێویست دانەماوە،بەڵکو تەنانەت توانیویەتی سەرباری قورسترین و توندترین بایکۆتی ئابووری ڕەھەندە نەرێنییە ئابوورییەکانیشی قەرەبوو کاتەوەو و تەنانەت لە ھێندێک بواریش دا گەشە بکات.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی «بازی بەرھەمھێنان»ی بە ڕەمزی پەڕینەوە لە گرفتەکانی وڵات زانی و پێی داگرت: وەدی ھاتنی دروشمی«بازی بەرھەمھێنان» بە ھاریکاری و ھاوبیری و ھەوڵی ھەمەلایەنە، بە دڵنیاییەوە دوژمنان ھیوابڕاو دەکات.

سەرپەیڤ