حوزه‌یران 11, 2020 15:29 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: پاڵەپەستۆی گەمارۆکانیش نەیتوانی ورەی پۆڵایینی خەڵک دابەزێنێ

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: پاڵەپەستۆی گەمارۆکانیش نەیتوانی ورەی پۆڵایینی جەماوەری ئێران دابەزێنێ.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕێ و ڕەسمی خستنەگەڕی گەڵاڵە پیشەیی و کانزاییەکان لە پارێزگاکانی خۆراسانی ڕەزەوی لە باکووری ڕۆژھەڵات و ئەسفەھانی ناوەڕاستی ئێران کە بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوەبرا، وتیشی: ئەمڕۆ تەواوی ئێران بووەتە کارگەیەکی بەربڵاوو ھەتا کۆتایی ئەمساڵ دووسەد گەڵاڵەی گرینگی ئابووری دەکەونە گەڕ.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕیمی ئەمەی کە لە ھەل و مەرجی بایکۆت و گەمارۆش دا ڕەوتی وەبەرھێنان و گەشەی وڵات پەکی ناکەوێت، وتیشی: ھەڵبەت بایکۆتەکان گوشاروپاڵەپەستۆی خۆیانیان ھەیە و کارەکەمان لێ دژوار دەکەن، بەڵام دوژمن ھەتا ئێستا نەیتوانیوە گەڕی گەشەی ئێران بوەستێنێت.

ڕۆحانی وتیشی: ھەڵبەت لەوانەیە ھێندێک جوڵەو پێوانی ڕەوتەی گەشەکردنەکە خاو بووبێتەوە، بەڵام ڕەوتەکە ھەروا بەردەوام دەبێت و گەلی ئێران نەیھێڵا دوژمن بەو ئامانجەی خۆی بگات.

سەرۆکی ھێزی کارگێڕیی ئێران ھەروەھا بە دەربڕینی ئەمەی کە تەواوی سەرمایەدانەران، کارخولقێنەکان و ئەندازیارانی ئێرانی بە شەووڕۆژ بۆ ئاوەدان کردنەوەی ئێران لە ھەوڵدان ، وتیشی: ئێران لە بواری بەرھەمھێنانی پۆڵا لە ڕیزی دەھەمەوە گەییشتووەتە ڕیزی ھەشتەمی جیھان و لە دۆخی ئێستاش دا بارستایی وەبەرھێنانی ٥٥ ملوێن تەن پۆڵای ھەیە.

سەرپەیڤ