حوزه‌یران 12, 2020 11:39 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی ڕۆحانی بە بۆنەی گەییشتنی ڕۆژی نیشتیمانیی فیلیپین

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی گەییشتنی ڕۆژی نیشتیمانیی فیلیپینی لە سەرۆک کۆمارو جەماوەری ئەو وڵاتە پیرۆز کرد.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی ھەینی لە پەیامێکدا ڕوو لە «ڕودریگۆ دوتێرتە» سەرۆک کۆماری فیلیپین ھیواداری دەربڕی، بە سەرنجدانی پێشینەی مێژوویی پەیوەندییەکان و بارستایی ھێزەکیی دوو وڵات، ھاوکاریی ئێران و فیلیپین لە ھەموو بوارە دوو قۆڵی، ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان زیاتر لە جاران پەرە بستێنێ.

ڕۆحانی ھەروەھا لە پەیامەکەی دا بۆ سەرۆک کۆماری فیلیپین و جەماوەری ئەو وڵاتە ھیوای تەندروستی، سەرکەوتن و بەختەوەریی خواستووە.

فیلیپین سەدەی ١٦ھەتا ٢٠ کۆڵۆنیای ئسپانیاو لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم کۆڵۆنیای ئەمریکا بوو. فیلیپین ساڵی ١٩٤٦ سەربەخۆیی لە ئەمریکا وەرگرت و ڕۆژە نیشتیمانییەکەشی ١٢ی ژوئەنە.

سەرپەیڤ