حوزه‌یران 14, 2020 07:21 Asia/Tehran
  • زەریف : بانگەشەی پەلامار بوسەر ئارامکۆ بێ بنەما و بناغەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران بانگەشەکان لە بارەی ئێرانی بوونی موشەکە تێگێراوەکان لە کۆمپانیای ئارامکۆی عەرەبستانی بێ بنەما زانی و گوتی : بە داخەوە سکرتاریەتی رێکخراوی نەتەوەکان نیشانی دا لە ژێر کارتێکەریی ھەڕەشەکانی ئەمریکادایە .

دوای پەلاماری فڕۆکەی خۆفڕ و بە موشەکی موقاوەمەی یەمەن بۆسەر دامەزراوە نەوتەیکانی ئارامکۆی عەرەبستان لە رۆژھەھاتی ئەم وڵاتە ، ریاز و واشنگتۆن لە ھەنگاوێکی  ھاواھەنگدا بانگەشەی ئەوەیان کرد چەکی دەکارھاتوو لەم ھەڵمەتەدا و چەندین پەلاماری پێشووی یەمەنیەکان ، سازکراوی ئێران بووە و لە لایەن تارانەوە دراوە بە موقاوەمەی یەمەن . رێکخراوی نەتەوەکان لە ھەمان سەرەتاوە ، ئەم پرسەی خستە بەرنامەی کاریەوە . 

 ئێستا ئانتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە راپۆرێکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش بانگەشەی ئەوەی کردووە موشەکە کرووزەکان و ئەو خۆفڕانەی لە ساڵی 2019 دا لە پەلاماری سەر دامەزراوە نەوتیەکانی  ئارامکۆ و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبھا ی عەرەبستان و لانیکەم دوو پەلاماری بەر لەوان دەکار ھاتوون ؛ سەرچاوەی ئێرانییان ھەبووە . 

 بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، محەمەد جەواد زەریف دوانیوەڕۆی شەممە لە وتووێژێکی راستەوخۆی ئینستاگرای دا لە بارەی بانگەشەی ئێرانی بوونی موشەکەکانی تێگێراو لە ئارامکۆ ، گوتیشی : ئەم قسە و باسانە بێ بنەما و دوور لە راستین و بە داخەوە سکرتاریەتی رێکخراوی نەتەوەکانیش لە ژێر کارتێکەریی ھەڕەشەکانی ئەمریکادایە . 

زەریف بە ئاماژە بەوەی کە ناوچەکە بارودۆخێکی تایبەتیی و نالەباری ھەیە گوتی : وڵاتانی ناوچەکە لە جیاتی ئەوەی کە بەندکراوی رابردوو بن ، با لە بارەی دواڕۆژەوە بدوێن . 

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی: ئەگەر وڵاتانی ناوچەکە بزانن ئەمریکیەکان لە پشتیان ڕاناوەستن و تەنیا بە دوای دۆشینی ئەواندان ، ئەگەری گەیشتن بە رێگاچارەیەک و رێککەوتنێکێ ناوچەیی ھەیە . 

سەرپەیڤ