حوزه‌یران 16, 2020 10:57 Asia/Tehran
  • زەریف ئەستەمۆڵی بە مەبەستی مۆسکۆ بەجێ ھێڵا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە درێژەی گەشتە دیپلۆماسییەکانی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە ئەستەمۆڵی تورکیای بە مەبەستی مۆسکۆی پێتەختی ڕووسیا بەجێ ھێڵا.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ لە گەڵ «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە دوایین ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەکەو پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی دوو وڵات دیدارو وتووێژ دەکات.

زەریف بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا لە بارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پرسگەلی نێونەتەوەیی شەوی دووشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتە ئەم وڵاتە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەی ئەستەمۆڵی دوو خولی دانوستانی لەگەڵ «مەولود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە پرسی دوو لایەنەو ناوچەیی و نێونەتەوەیی ھەبوو.

واژۆکردنی لێک گەیین نامەیەکی ھاوپەیوەند بە زەوی و زاری دیپلۆماتیکی ئێران و تورکیاو ھەروەھا بەستێن خۆش کردن بۆ پێڕستێکی تازەی ئەو کەل و پەلانەی کە نرخنامەی تایبەتی دەیانگرێتەوە لەو بابەتانەی دیکەی وتووێژی نێوان ھەردووک وەزیری دەرەوەی ئێران و تورکیا بوو.

سەرپەیڤ