حوزه‌یران 16, 2020 15:12 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی دەوڵەتی ئێران لە ھەل و مەرجی تەشەنای کۆرۆنا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی ئێران وتی: دەوڵەتی ئێران بە کۆنترۆڵی ھاوتەریب و ھاوکاتی شوێنھاتەکانی بایکۆتی ملھوڕانەو تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە بواری دابین کردنی پێداویستییەکانی خەڵک و داوودەرمانی نەخۆشان سەرکەوتووانە جوڵاوەتەوە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی بنکەی ئابووریی دەوڵەت دا وتیشی : لەو شانازییانەی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە کۆنترۆڵی ھاوکاتی بایکۆت و کۆرۆنا، دابین کردنی پێداویستییەکانی خەڵک بووە، بە جۆرێک کە ھەوڵی نامرۆڤانەی بایکۆتکەران لەمەڕ گرفت سازکردن بۆ کوزەرانی ڕۆژانەی خەڵک پوچەڵ بووەتەوە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لە بڕێک لە وڵاتان ھاوکات لەگەڵ برەوسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خەڵک ھرووژمیان بردە سەر فرۆشگەو مارکێتەکان، کەچی لە ئێراندا وەھا شتێک ڕووی نەدا، وتیشی: وەمە نیشانەو بەڵگەیەکە بۆ سەرکەوتوو بوونی بەرپرسان و ھەوڵی جیھادییان لە کۆنترۆڵ کردنی ئابووریی ئێران.

ڕۆحانی ھەروەھا دابین کرانی داوودەرمانی پێویستی نەخۆشانی بۆ ھەوڵە بایەخمەندەکانی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و فێرکاریی پزیشکی گەڕاندەوەو وتیشی: بە ھەوڵی بەرپرسانی ھاوپەیوەندو بەرنامە داڕشتنی ڕێک و پێک ، دەرمانە پێویستەکانی خەڵک سەرباری ھەل و مەرجی دژواری بایکۆت و تەشەنای کۆرۆنا دابین کراوە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی بەڕێوەبەرایەتی کردنی بازاڕی سەرمایەو دابین کردنی دراڤی دەرەکیی پێویست بۆ کڕینی پێداویستییەکانی خەڵک وەکوو ئەوبەرایەتییەکی ئابووریی ئێران،وتی:بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەیی و بانکی ناوەندی لە ھەوڵ دان بۆ ئەوەی لە ڕێگای ڕاوێژی چەند لایەنە، قەرزەکانی ئێران لای وڵاتانی دیکە وەرگرنەوە.

سەرپەیڤ