حوزه‌یران 28, 2020 17:07 Asia/Tehran
  • ڕوحانی:  دەوڵەتی ئێران پێویستی بە  قەرز وەرگرتنی دەرەوەیی و نێو خۆیی نییە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە دواهاتەکانیی ڤایرووسی کۆرۆنا لە سەر ڕەوشی ئابووری وڵاتانی جیهان گوتی: دەوڵەتی ئێران سەڕەی هەبوونی بایکۆتەکانیش پێویستی بە قەرزوەرگرتنی دەرەوەیی و نێو خۆیی نییە.

 "حەسەن رۆحانی"  سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ستافی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا گوتیشی: وڵاتانێک وا لە ژێر گوشاری بایکۆتەکان وگوشاری ئابووری دانین،دوای تەشەنای کۆرۆنا بەرەو ڕووی ئابوورییەکی ناحەزبوونەوبۆنموونە ،قەرزوەرگرتنی بەریتانیا لەم ڕۆژانە دا،٢٧٣ ملوێن پۆند بووە.

 رۆحانی بەباسکردنیی ئەمەی کە لە زۆریک لە وڵاتانی جیهان،بۆ خەرجی دەواو ودەرمان لە نەخۆشانی کۆرۆنایی پارەوەردەگرن، بەڕاشکاوی گوتی: لە ئێران بۆ دەواودەرمان لە نەخۆشانی کۆرۆنایی پارەیەک وەرناگێردرێت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی گوتیشی: دەوڵەتی ئێران بە لەپێشگرتنیی ڕێو شوێنی پێویست توانیوێتی ڕەوشی ئابووری وڵات سەرەڕای بایکۆتەکان و کۆرۆنا بەڕێوە بەرایەتی بکات.

سەرپەیڤ