ته‌مووز 09, 2020 20:09 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: کەوتنەگەڕی گەڵاڵە بەرفراوانەپیشەسازییەکان لە ئێراندا نیشانەی شکست ھێنانی بایکۆتەکانە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە ڕێ و ڕەسمی کەوتنەگەڕی شەش گەڵاڵەی گەورەی پیشەسازی و کانزایی لە وڵات دا وتی: خستنەگەڕی ئەم گەڵاڵەگەلە لە ڕۆژێکدا، دەربڕی شکست ھێنانی بایکۆتەکان و ھێندێک لەمەپەر قوت کردنەوە لە بەردەم پێشکەوتنی کۆماری ئیسلامییە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ڕۆژی پێنج شەممە شەش گەڵاڵەی گەورەی پیشەسازی و کانزایی لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان، فارس و ئەسفەھان دا بەشێوەی ھاوکات لە ڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە خستەگەڕ.

ڕۆحانی لەم ڕێ و ڕەسمانەدا، بنێرانی ئێرانیی بە سەربازان و سەردارانی ھێڵی پێشەوەی خەباتی دژی تیرۆریزمی ئابووریی ئەمریکا ناودێر کردو وتی: دوژمنان و لە سەرەوەی ھەموویانەوە ئەمریکا ھەوڵ دەدەن، ئێران لە بواری دابین کردنی دراڤی دەرەکیی پێویست توشی کێشە بکەن، بەڵام ئەم پیلانەی ئەمریکا بە کارا بوونی بەرھەمھێنەرانی نێوخۆیی لە بەشی وەبەرھێنان و ناردەمەنی، پوچەڵ دەبێتەوە.

گەڵاڵە وەبەرھێنانی بەنی لۆکەیینی «پیشەسازیی بەربڵاوی چنینی بەلوچ» لە شارستانی ئیرانشەھر بە بارستایی وەبەرھێنانی ٤٥٠٠ تەن بەن لە ساڵ دا، گەڵاڵەی پەرە پێ دانی وەبەرھێنانی ھەمو چۆرە قوتوویەکی کانزایی کۆنسێرڤ بە بارستایی وەبەرھێنانی لە ساڵێکدا ھەشت ھەزار تەن قوتوو، ھەروەھا کەرتی یەکەمی گەڵاڵەی بووژاندنەوەی کۆگەی ھەمارەکانی مەکران لە چابەھار بە بارستایی ١٨٠ ھەزار تەن پاشەکەوتی کاڵای بنەمایی، سێ گەڵاڵەی گرینگن لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان کە بە فەرمانی ڕۆحانی کەوتوونەتە گەڕ.

ھەروەھا بە فەرمانی «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی گەڵاڵەی گەشەی وەبەرھێنانی ئاسنی ئەسپەنجیی پاشارگاد بە بارستایی وەبەرھێنانی ملوێنێک و ٨٠٠ ھەزار تەن لە پارێزگای فارس و یەکەی وەبەرھێنانی «گلۆکێزو نیشاستەی شەھدینەی ئارانی ھەش بەھەشت» بە بارستایی وەبەرھێنانی ٩٥ ھەزار تەن «گلۆکێزو نیشاستە» لە ساڵدا لە پارێزگای ئەسفەھان کەوتنەگەڕ.

بە تێکڕایی بۆ ئەو شەش گەڵاڵەیەی کە ئەمڕۆ بە فەرمی لە ئێراندا کەوتوونەتە گەڕ، بۆ ھەزارو ٢٠٤ کەس بە شێوەی ڕاستەوخۆ ھەلی ئیش و کار دەرەخسێت.

سەرپەیڤ