ته‌مووز 14, 2020 17:59 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: بەڕێوەبردنی وڵات بە کەمترین پشتبەستن بە نەوت، دەستەڵات نواندنی ئێرانە لە شەڕی ئابووری دا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، بەڕێوەبردنی وڵات بە کەمترین پشتبەستن بە نەوتی وەک دەستەڵات نواندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەڕی ئابووری دا لێک دایەوە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەەوەی بنکەی ڕێکخستنی ئابووری دەوڵەت، بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکییەکان چاوەڕوان بوون کە ماوەیەک دوای دەست پێ بوونی بایکۆتەکان گەشەی ئابووریی ئێران پەکی بکەوێت، وتیشی: ئەمڕۆ وڵات بە داڕشتنی بەرنامەو ئابووریی بەبێ نەوت بەڕێوە دەچێت کە ئەمەش دەستەڵات نواندن و سەرکەوتنی گەورەی گەلی ئێران لە شەڕی ئابووری دایە.

ڕۆحانی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر ڕەوشتی ئێستای وڵاتانی جیھان وتیشی: ئێران لە وەھا ھەل و مەرجێکدا کە تەنانەت وڵاتانی گەشەکردووش پێیان ناکرێ پێداویستیی ڕۆژانەی خەڵک دابین بکەن، بە تەگبیری تایبەتی و لە سەر ھەست بوونی دەزگاکان و بە ھاریکاریی خەڵک لەم کەشەشی پەڕیوەتەوە.

بە پێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران،٢٥٩ ھەزارو ٦٥٢ کەس لە وڵات دا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون کە لەم ژمارەیە ٢٢٢ھەزارو ٥٣٩ کەسیان چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ