ته‌مووز 15, 2020 10:12 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران ئامادەی یارمەتی دانی کەم کرانەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەرمەنستان و  ئازەربایجانە

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ھاوتای ئازەری و ئەرمەنیی خۆی، لە سەر ئامادە بوونی ئێران بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزیی نێوان دوو وڵات پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوابەدوای سەرھەڵدانی پێکدادانی ئەم دواییەی نێوان ھێزەکانی ئەزەری و ئەرمەنی، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە پەیوەندییەکی جیاجیادا لەگەڵ «ئالمار موحەممەدیارۆف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان و «زەھراب مناتساکانیان» وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان، وێڕای ڕاسپاردنیان بۆ دان بەخۆداگرتن و پشودرێژی نواندنی ھەردووک لا و دەست پێکردنی وتووێژ بۆ چارەسەریی ئاشتیانەی کێشەکانیان، ئامادە بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ یارمەتی دانی کۆتایی ھاتنی ئاڵۆزییەکانیان ڕاگەیاند.

ھێزەکانی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان جارێکی ترو لەم دواییەدا پێکەوە ھەڵشاخاون کە لە ئەنجام دا چەند لەشکرییەک لە ھەردووک لا کوژران و کۆمەڵێکیش بریندار بوون.

ئیرەوان و باکو ھەر کامەو ئەوی دیکە بە دەست پێکردنی تێکھەڵچوونەکان تۆمەتبار دەکات.

سەرپەیڤ