ته‌مووز 23, 2020 09:52 Asia/Tehran
  • جەختی ڕۆحانی لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندیی ھەمەلایەنە لەگەڵ ھەموو دراوسێکان و دۆستانی ئێران

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندی و ھاوکاریی ھەمەلایەنە لەگەڵ ھەموو دراوسێکان و دۆستانی ئێران پێی داگرت.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت وێڕای ئاماژە کردن بە ھۆگریی تاران بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆست و دراوسێ، ھیواداریی دەربڕی کە، ھاوکاریی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێ لەوانە، ڕووسیا، عێراق، تورکیا، قەتەر، پاکستان و ئەفغانستان و تەواوی وڵاتانی دۆستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەڤەری کەنداوی فارس دا پەرە بستێنێ.

ڕۆحانی ئاماژەی کردە گەشتەکەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەنزیرانی عێراق بۆ تارانیش و وتی: ئێران و عێراق لە ڕووی ھاتوچۆی گومرگی و کەل و پەلی و لە بواری ھاوکاریی ئابووری و پەیوەندیی بانکییەوە ڕێککەوتنی باشیان پێکەوە کردووە کە بەھیواین بچێتە واری جێبەجێ کردنەوە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا لە بارەی گەشتەکەی «موحەممەد جەوادی زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ مۆسکۆش وتی: زەریف ھەڵگری پەیامێک بوو لە لایەن منەوە بۆ «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە بواری ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ لە بواری ناوچەیی و نێونەتەوەیی کە لەگەڵ پێشوازیی پوتین دا بەرەوڕوو بووەوە.

ڕۆحانی وتیشی: ئێران لەماوەی ساڵان و مانگەکتنی ڕابردوو پەیوەندیی باشی لەگەڵ ڕووسیاوچین دا ھەبووە کە لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو ئەم پەیوەندییە بەھێزتریش بووە.

سەرپەیڤ