روحانی : خەڵکی ئێران لە هەمبەر گوشارەکاندا بەچۆکدا نایەن
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژە بە پیلانی دوژمنان بۆ زەبر وەشاندن لە وڵات وتی : خەڵکی ئێران خاوەنی توانایی و دەسەڵاتی کافی بۆ ڕاوەستاوی لە هەمبەر گوشارەکاندان و بەچۆکدا نایەن .
حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی شەمە لە دانیشتنی ئەرکانی نیشتمانی بەرەنگار بوونەوەی کورۆنا وتیشی : خەڵکی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی بایکۆتەکان ، ڤایروسی کۆرۆنا و هەر کێشەیەکی گەورەی دیکە بە هاوکاری و هاودەنگی ئەو کێشەگەلە چارەسەر دەکەن .
ڕوحانی بە وتنی ئەوەی کە کەڵک وەرگرتنی بەربڵاو لە گەڵاڵەگەلی نیشتمانی سەرەڕای بایکوتەکان و کێشەکانی کورۆنا نیشاندەری هەنگاونانی وڵات وڵات لە ڕێگای گەشەدایە وتیشی : ئومێد بە داهاتوو و بەرنامە داڕشتنی دروست دوو خاڵی گرینگ بۆ تێپەڕبوون لە کێشەکان و گەیشتن بە داهاتوویەکی باشترە .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژە بە بەڕێوە چوونی ڕێ و ڕەسمی تازیەداری شەهادەتی ئیمام حسین -ع- ئێمامی سێهەمی شێعەکانی جیهان وتیشی : ئەو ڕێ و ڕەسمە دەبێ لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی بە لەبەرچاو گرتنی وردی خاڵەکانی تەندروستی بەڕێوە بچێت .