ته‌مووز 31, 2020 04:05 Asia/Tehran
  • پێداگرتن لە سەر گەشەو پتەوبوونەوەی پەیوەندییەکانی ھەمەلایەنەی نێوان تاران و دەوحە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی داوای ھەوڵدان لە ئاراستەی گەشەو پتەوبوونەوەی پەیوەندی و ھاوکارییەکانی ھەمەلایەنەی نێوان تاران و دەوحەی کرد.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «شێخ تەمیم بن حەممەد ئالی سانی» میری قەتەر، وێڕای پیرۆز کردنی جێژنی قوربانی پیرۆز لە دەوڵەت و. گەلی ئەو وڵاتە وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ھیچ ڕێگرو بەرتەسکییەک بۆ گەشە پێدانی پەیوەندی و ھاوکارییەکانی لەگەڵ قەتەر وەک وڵاتێکی دۆست و برا نابینێت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  ھیواداریی دەریڕی کە بە ھەوڵی بەرپرسانی دوو وڵات لە لێژنەی ھاوبەشی ئابووریی ئێران و قەتەر، ھاوکاری و پەیوەندییە ئابوورییەکانی دوو وڵات پەرە بستێنێ.

میری قەتەریش لە بەرامبەردا وێڕای پیرۆزبایی کردنی جێژنی قوربان لە دەوڵەت و گەلی ئێران وتیشی: پەرە پێ دانی پەیوەندی و ھاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام بۆ قەتەر گرینگ بووە.

سەرپەیڤ