ئاب 02, 2020 14:27 Asia/Tehran
  • زەریف : رۆژاوا دەبێ دابینکردنی دارایی و میوانداری کردن لە تیرۆریستان رابگرێ

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگری لەسەرپێویستیی وەستانی داکۆکیی وڵاتانی رۆژاوایی لە تاقم و گروپە تیرۆریستیەکانی دژی شۆڕش ، گوتی : تیرۆریستان لە حەشارگەکانی خۆیانەوە لە ئەمریکا و ئوروپا بۆ نانەوەی ئاژاوە و کوشتنی خەڵکی ئاسایی ئێران کەڵک وەردەگرن .

موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی شەممە لە کاردانەوە بە هەواڵی دەستگیرکرانی سەرکردەی گرووپێکی تیرۆریستی و دژە شۆڕش لەلایەن ھێزەکانی وەزاڕەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە  لە هەژماری تویتەری خۆی بە ئاماژە بە پاڵپشتیی وڵاتانی ڕۆژاوایی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا لە تیرۆریستگەلێک کە دەیانەوێت لەگەڵ کۆماری ئیسلامی شەڕ بکەن و بیڕووخێنن، نووسی: ڕۆژاوا ئەبێ دابینی دارایی و میوانداری لە تیرۆریستەکان ڕابگرێت.

ناوبراو گوتیشی : تیرۆریستان لە پەناگەکانی خۆیانەوە لە ئەمریکا و ئەورووپا ئاژاوە دەنێنەوە، کوشتوبڕ و ئاژاوە ڕێکدەخەن و بێ شەرمانە بەرپرسیارێتی کوشتنی خەڵکی سڤیلی بێتاوان ئێرانی لە ئەستۆ دەگرن.

زەریف بە  ئاماژە بە هەوڵی وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ پاک نیشان دانی ڕواڵەتی گرووپە تیرۆریستییەکان کە دەیانەوێت ئۆپراسیۆنی  تێکدەرانە  دژی ئێران ئەنجام بدەن،  گوتی : فریو و فێڵ ناتوانێت ئەو کارە  دزێو و خراپانە بشارێتەوە.

سەرپەیڤ