وتووێژی تەلەفۆنیی سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران و تورکیا
ئاب 03, 2020 22:45 Asia/Tehran
سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران و تورکیا جەختیان کردەوە لەسەر گەشەی ئاڵووێری ئابووریی و نەھێشتنی لەمپەرەکان .
محەمەد باقز قالیباف رۆژی دوشەممە لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ مستەفا شەنتوپ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ھیوای خواست پێوەندیی دوو وڵات لە کۆڕ و کۆمەڵە نێودەڵوەتی و ناوچەییەکاندا پەرە بستێنێ و بە تایبەت ھارکاریی دوو وڵات لە چوارچێوەی داینشتنی ئاستانە بەردەوام بێت .
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیاش بە ئاماژە بە پێویستیی گەشەی پێوەندیی ھەمە لایەنەی تاران و ئانکارا گوتی : دراوسێیەتی و نزیکیی فەرھەنگیی و پێوندیی مرۆیی خەڵکی دوو وڵات لەسەر پێویستیی پێوەندیی دوو قۆڵیی جەخت دەکاتەوە و سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات لەم پێناوەدا لەپێوەندیی نزیک دان .