ڕەوانەکرانی داوودەرمان و ھەگبەی خۆراک و پێداویستیی پزیشکیی مانگی سووری ئێران بۆ لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384711-ڕەوانەکرانی_داوودەرمان_و_ھەگبەی_خۆراک_و_پێداویستیی_پزیشکیی_مانگی_سووری_ئێران_بۆ_لوبنان
سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی ناردرانی داوودەرمان و خۆراک و پێداویستیی پزیشکی بۆ لوبنانی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2020 11:27 Asia/Tehran
  • ڕەوانەکرانی داوودەرمان و ھەگبەی خۆراک و پێداویستیی پزیشکیی مانگی سووری ئێران بۆ لوبنان

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی ناردرانی داوودەرمان و خۆراک و پێداویستیی پزیشکی بۆ لوبنانی کرد.

«کەریم ھیممەتی» سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ڕۆژی چوارشەممە دوابەدوای کارەساتی تەقینەوە دڵتەزێنەکەی بەندەری شاری بەیرووت ڕایگەیاند: لە ئاراستەی ئامانجگەلی مرۆڤدۆستانە کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران لە قۆناغی یەکەم دا دووھەزار ھەگبەی خۆراکی ٧٢ کاژێرە بە کێشی نۆ تۆن و ھەروەھا داوودەرمان و پێداویستیی پزیشکی ڕەوانەی لوبنان دەکات.

بە قسەی ھیممەتی، کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران بۆ دامەزراندنی نەخۆشخانەو ناردنی تیمەکانی پزیشکیی داگری پسپۆڕانی گشتی، ئۆرتۆپێد، بەنج و ژووری نەشتەرگەری، میشک و دەمار، پسپۆڕی پەرستاری، کارناسی ژووری فەرمان و کارناسی نەخۆشخانە بۆ لوبنان ھەوڵ دەدات.

بەرلەمە «جۆرج کەتانە» سەرۆکی خاچی سووری لوینان لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: بەیرووت پێویستی بە یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانەی دەوڵەت و مانگی سووری ئێرانە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە لێقەوماوانی کارەساتەکە.